هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-08 07:18:40
کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران؛ دوورگەی خارگ بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە پەکیدەکەوێت
هەناردەکردنی نەوتی ئێران ڕووبەڕووی پەککەوتن بووەتەوە و چالاکییەکانی بەندەری دوورگەی خارگ، کە گەورەترین تێرمیناڵی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیە، بەهۆی توندتربوونی گەمارۆ و بلۆککردنی ئەمریکاوە بە تەواوی سست بوون. ئەم دۆخە ئاستەنگی دارایی و ئابووریی قورس بۆ تاران دروست دەکات لە کاتێکدا واشنتۆن دەیەوێت سەرچاوە داراییەکانی کەرتی وزەی ئێران وشک بکات.