سوپای لوبنان ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کە توانراوە ڕێگری لە پرۆسەیەکی مەترسیداری قاچاغکردنی نزیکەی ٢٠٠ کیلۆگرام ماددەی تەقێنەر بگرێت کە ئامادەکرابوو لە خاکی سوریاوە بۆ ناو خاکی لوبنان بگواسترێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی سوپا، قاچاغچییەکان دوای ئاشکرابوونیان بەرەو قووڵایی خاکی سوریا هەڵاتوون. یەکەیەکی سەربازیی سوپای لوبنان لە ناوچەی 'قەسر' لە قەزای هێرمڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە توانینیان تەقەمەنییەکان لە ناو چەندین فەردەدا بدۆزنەوە و دەستی بەسەردا بگرن کە بۆ گواستنەوەی نایاسایی ئامادەکرابوون. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئەركە بەردەوامەکانی هێزە چەکدارەکاندایە بۆ پاراستنی سنوورەکان و بڕینی ڕێگاکانی قاچاغچییەکان. سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ماددە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست، لە کاتێکدا بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بەردەوامن. تائێستا دەسەڵاتداران جۆری تەواوی تەقەمەنییەکان و ناسنامەی هەڵاتووەکانیان ئاشکرا نەکردووە [سكاي نيوز عربية](https://www.google.com/search?q=)