هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-04 09:12:59
ڕێبەری حزبوڵا: گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل جگە لە شەرمەزاری و ڕیسوایی هیچی تریان لێنەکەوتووەتەوە
ڕێبەری حزبوڵای لوبنان ڕەخنەی توند لە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم دانوستانانە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان بۆ لوبنان نەبووە، بەڵکو تەنیا بوونەتە هۆی سەرشۆڕی و سوکایەتی. ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە تەنیا بژاردەیە بۆ پاراستنی سەروەری و مافەکانی گەلی لوبنان.