جیهان
کۆبوونەوەی ئاشتی لە ئەنکەرە، دەستبەسەرداگرتنی ١٠٤ تۆن گۆشتی ساختە و خۆکوژی پۆلیسێکی خانەنشین
لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا، کۆبوونەوەیەک بۆ ئاشتکردنەوەی دوو گرووپی تاوانکاری «ساراللار» و «شاهینلەر» بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باهچەلی، سەرۆکی مەهەپە، بەڕێوەچوو و چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا پەیامی ئاشتی بڵاو بکەنەوە.
لە لایەکی ترەوە، تیمەکانی جەندەرمەری لە ئەنکەرە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و ١٠٤ تۆن گۆشت و بەرهەمی گۆشتی ساختەیان دەستبەسەرداگرت کە مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی گشتی هەبوو، لە کاتێکدا سێ کەس لەم بارەیەوە دەستگیر کران و بەرهەمەکان لەناوبران.
هاوکات لە کاتی ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە بەردەم دادگای دەستووری تورکیا لە ئەنکەرە، پۆلیسێکی خانەنشین بە ناوی عەلی شەکەرئۆغلو بەهۆی قەیرانی سەخت و باری ئابوورییەوە خۆی کوشت [میدیاکانی تورکیا]()