جیهان
هێزی دەریایی ئەمریکا: ٨ هەوڵی خۆکوشتن لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری 'یوو ئێس ئێس لینکن' تۆمار کراون
هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە لە کاتی جێگیرکردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری 'یوو ئێس ئێس لینکن' لە خاورمیانە، هەشت هەوڵی خۆکوشتن لەنێو کەشتییەکەدا تۆمار کراون.
ئەم ئەرکە سەربازییە درێژخایەنە بووە هۆی ئەوەی کە دەریاوانەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥٠ ڕۆژی لەسەریەک لەناو دەریادا بمێننەوە بەبێ ئەوەی لە هیچ بەندەرێک لەنگەر بگرن، کە ئەمەش ڕیکۆردێکی نوێی لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا تۆمار کرد.
ئەم دۆخە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان فشاری دەروونی و جەستەیی زۆر گەورەیان لەسەر سەربازان دروست کرد، هەرچەندە سەرکردایەتی سەربازی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ سەربازێک لەم ڕووداوەدا گیانی لەدەست نەداوە روشنای کورد