هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-03 22:50:21
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتایە بەریتانییە نوێیەکەی پرسی غەززە و ئۆکراین تاوتوێ دەکات
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی نوێی بەریتانیا، گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بارودۆخی غەززە و جەنگی ئۆکراین کرد و هاوکات پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.