هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەیەکی نزیکدا یەکدەگرنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەیەکی نزیکدا بە یەکجاری یەکدەگرنەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێکخراونەتەوە، و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەم بارەیەوە بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی هەرێم هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سیاسیی ناوخۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەراورد بە ڕابردوو گەشە و بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.
لە کۆتاییدا، ناوبراو هیواخواست کە ئەم کەشوهەوا سیاسییە ئەرێنییە بەردەوام بێت و هەنگاوی زیاتر بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان [سەرچاوەی هەواڵ](https://example.com)