هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-03 12:32:20
ئێران: لە ئێستادا هیچ گفتوگۆ و دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا نییە
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەکی گفتوگۆ یان دانوستانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەڕێوەناچێت. تاران ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی توندبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، پرۆسەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان (لەوانەش پرۆسەی مەسقەت) ڕاگیراون و لە ئێستادا زەمینە و بارودۆخی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم گفتوگۆیانە لەئارادا نییە.