تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد
ئەفتەرکوێری دەبێتە خێراترین یونیکۆرنی وای کۆمبینیتەر بە بەهای ٣.٢ ملیار دۆلار
کۆمپانیای نوێی ڕاهێنانی مۆدێلی ژیری دەستکردی ئەفتەرکوێری (AfterQuery) توانی دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار بکات و لە ماوەیەکی پێوانەییدا پێگەی خۆی لە جیهانی تەکنەلۆجیادا بەهێزتر بکات.
تەنها پێنج مانگ دوای ڕاگەیاندنی خولی یەکەمی وەبەرهێنانی بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، کۆمپانیاکە بەهای خۆی گەیاندە ٣.٢ ملیار دۆلار و ئەمەش وای لێکرد کە ببێتە خێراترین کۆمپانیای وای کۆمبینیتەر (Y Combinator) کە بتوانێت بەم خێراییە بگەێتە ئاستی یونیکۆرن.
ئەم گەشە خێرایەی ئەفتەرکوێری نیشانەی گەشەسەندنی خێرای خواستە لەسەر چارەسەرە پێشکەوتووەکانی ژیری دەستکرد و مۆدێلەکانی ڕاهێنان لە بازاڕی جیهانیدا [وای کۆمبینیتەر](https://example.com)