ئابووری
2026-08-02 08:10:46
وەزارەتی نەوت: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ تورکیا چاوەڕوانی تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی بۆرییە چاککراوەکەیە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ تورکیا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی کەرکووک-جەیهانەوە، بەستراوەتەوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و پشکنینە تەکنیکییە کۆتاییەکان لەسەر ئەو بەشەی بۆرییەکە کە کاری چاککردنەوەی بۆ کراوە. ئەم هەنگاوە دوای دڵنیابوونەوە دێت لە سەلامەتی و ئامادەیی بۆرییەکە بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نەوت بە شێوەیەکی ئارام.