ئابووری 2026-08-02 07:55:07

ئیتاڵیا؛ جۆرجیا مێلۆنی گرەوێکی گەورە لەسەر بوژاندنەوەی وزەی ناوەکی دەکات

News Image
حکوومەتی ڕاستڕەوی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی جۆرجیا مێلۆنی، کار بۆ گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی وزەی ناوەکی دەکات، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر قەدەغەکردنی لە ڕێگەی ڕاپرسییەکی گشتییەوە. ئامانجی ئەم ستراتیژییە نوێیە، کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، دابەزاندنی تێچووی کارەبا و کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە هاوردەکردنی وزە، ئەوەش لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە کارلێکەرە مۆدیولارە بچووکە پێشکەوتووەکان (SMRs)، بەو هیوایەی تا ساڵی ٢٠٥٠ وزەی ناوەکی ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی کارەبای ئەو وڵاتە.