جیهان (UK, EU, US)
2026-08-02 07:43:32
ترەمپ: هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران ڕادەگرم بە مەرجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە بەستراوەتەوە بە مەرجی ئەوەی تاران بە خێرایی بێتە پای مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکرێت.