هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-01 22:33:58
ئێران لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ پاکستان و تورکیا هۆشداری لە هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا دەدات
تاران لە ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە و ئیسلامئاباد، هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە سەقامگیریی هەرێمی دەخەنە مەترسییەوە و تەنها دەبنە هۆی زیاتربوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان.