هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-09 06:34:00
پزیشکیان: کاتی ڕێککەوتن گونجاوە؛ ئێران دەستبەرداری مافەکانی خۆی نابێت
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە کات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی گونجاوە و وڵاتەکەی ئامادەی هاوکارییە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئێران لەژێر هیچ فشار و چەوسانەوەیەکدا دانوستان ناکات و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە یاسایی و نیشتمانییەکانی خۆی نابێت.