هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2026-08-05 17:11:31

سەرۆک بارزانی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا دەکات

News Image
بڕیارە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای پایتەخت بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنووسسازی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت. لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.