هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2026-08-01 22:50:38
ئێران بە نهێنی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی لەسێدارە دا
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوازێکی نهێنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵاندا جێبەجێ کرد، کە پێشتر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوو. ئەم هەنگاوەی تاران بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی نوێی نیگەرانی و سەرکۆنەکردن لە لایەن ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی لەو وڵاتەدا.